ئیتاڵیاکێ باشترینە؟گرنگترین

ئۆسیمین لە دەستفرۆشیەوە بۆ پاڵەوانی سێریائەی

یاریگا

بێگومان ئەم وەرزە ڤیکتۆر ئۆسیمین هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا بوو بۆ یانەکەی، ئەو یاریزانە کاتێک تەمەنی تەنها 3 ساڵ بوو دایکی کۆچی دوایی دەکات و باوکیشی دەکەوێتە بارودۆخێکی سەختی ژیان.

بەڵام نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە ئەم پیاوە لە تەمەنی گەنجیەوە لەگەڵ ئازار و ناڕەحەتی و نائومێدیدا تێکۆشاوە و بە کاتە سەختەکانیدا تێپەڕیوە تا بگاتە ئێرە و هەرگیز کۆڵینەداوە.

دایکی ئۆسیمین ئەو کاتەی تەمەنی کوڕەکەی تەنها 3 ساڵ بوو کۆچی دوایی کرد و دوای شەش مانگ باوکی کارەکەی لەدەستدا. ناچار بوو لە شارەکەی خۆی لە لاگۆس لە ترافیک لایتەکان ئاو بفرۆشێت بۆ ئەوەی یارمەتی باوکی بدات لە دابینکردنی بژێوی ژیانی.

زۆرێک پێیانوابوو بەدەستهێنانی مۆندیالی خوار 17 ساڵان دۆخەکە دەگۆڕێت، بەڵام ئەوە وا نەبوو. ئۆسیمین پەیوەندی بە یانەی ڤۆڵفسبۆرگی ئەڵمانیا کرد، کەچی نەیتوانی لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت و تەنانەت گۆڤاری ئێکیپ ئەو کات نوسیبوی ئەو یاریزانە لە گۆڵکاری مۆندیالی 2015ـەوە بۆ ئەو یاریزانە ڕۆیشت کە مۆبایلەکەی هەرگیز زەنگ لێنادات.

لە ساڵی 2018 تووشی مەلاریا بووە. ئەم ڕووداوە وای لێکرد نەتوانێت لە کاتی خۆیدا بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکان بکات و گورزێکی تری جددی لە ژیانی پیشەیی خۆی دا.

بەڵام ئوسیمین لە شارلوای بەلجیکا زیندوو بووەوە و توانی لە 36 یاریدا 20 گۆڵ تۆمار بکات، ئەمەش نیشانیدا کە گۆڵکارە گەورەکە جارێکی تر گەڕاوەتەوە. ئامارەکانی وایکرد مۆبایلەکەی دەستبکاتەوە بە زەنگ لێدان و یانەی لیلی فەرەنسی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانەکەدا واژۆکرد و لە یەک وەرزدا 18 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

ئاستە بەرزەکەی ئۆسیمین لە خولی فەرەنسی سەرنجی بەرپرسانی یانەی ناپۆلی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و ئەم یانەیە توانی لە ناوەڕاستی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم یاریزانە نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.

بەڵام ژیان جارێکی تر ئەوی خستە بەر تاقیکردنەوە. ئەم یاریزانە لە یەکەم یاریدا تووشی پێکانێکی قورس لە شانی بوو، لە یارییەکەی بەرامبەر ئینتەرمیلانیش دەم و چاوی تووشی پێکانێکی دیکەی قورس بوو.

ڤیکتۆر ئۆسیمین دوای ئەو پێکانە بە ناچاری نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ کرا، بەهۆی ئەم نەشتەرگەریە چاوەڕێ دەکرا ئیترا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بێت، بەڵام ئەو کۆڵی نەدا و دواجار لەگەڵ یانەکەی دوای 33 ساڵ ناسناوی خولی ئیتاڵیای بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button