کوردستانگرنگترین

پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوان

یاریگا

پێشمەرگەی هەولێر گەڕێک پێشکۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، ناسناوەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕی 29 خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوون و پێشمەرگەی هەولێر لە پێناو مسۆگەر کردنی ناسناوی ئەم وەرزە بووەمیوانی شەقڵاوە.

هەرچەندە ئەم یارییە بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات، بەڵام پێشمەرگەکانی هەولێر سوودیان لە دۆڕانەکەی ئاراراتی دووەمی ریزبەندی بینیو گەڕێک پێشکۆتایی هاتنی خولەکە ناسناوی ئەم وەرزەیان مسۆگەر کرد.

سەمیر بابۆ کە راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەکات، بۆ جاری سێیەم توانی ناسناوی خولی نایابی کوردستان بۆ یانەکەیبەدەست بێنێت.

بابۆ بووە یەکەم راهێنەر لە مێژووی خولی نایابی کوردستان 5 جار ناسناوەکە بەدەست بێنێت، ئەو راهێنەرە پێشتر لەگەڵ یانەی هەولێردووجار توانی ببێتە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button