ئینگلتەرا

داوادەکرێت لە ئێستاوە لامپارد دووربخرێتەوە

بەشێک لە بەرپرسانی چێڵسی داوایان لە تێد بۆیلی سەرۆکی یانەکە کردووە بە زووترین کات فرانک لامپارد دووربخاتەوە.

چێلسی پاش گۆڕینی دوو راهێنەر لە هەمان وەرزدا، بڕیاریدا لامپارد بەشێوەیەکی کاتی تا کۆتایی وەرز بکاتە راهێنەر بەڵام ئاست و ئەنجامی یانەکە خراپتر بوون و بەشێک لە بەرپرسانی ستامفۆرد بریج ئارامی ئەوەیان نەماوە تا کۆتایی وەرز چاوەڕێ بکەن.

بەگوێرەی دەیلی مەیل، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ لە هاویندا دەبێتە راهێنەری بلوز بەڵام دەنگە ناڕازییەکان داوایان کردووە لە ئێستاوە پۆچ ئەو ئەرکە بگرێتە دەست و کۆتایی بەو ئابڕووبەرییەی ئێستای یانەکە بهێندرێت. بەڵام تێد بۆیلی ئامادەنیە لامپارد دووربخاتەوە.

چێلسی لە کۆتا ٢٤ یاری پریمەرلیگدا تەنها ٤ بردنەوەی هەیە و لە کۆتا ٧ یاریشدا هیچ بردنەوەیەکی نیە، ئەوەش یەکلابووەتەوە وەرزی داهاتوو یانەکە بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی ناکات و لە ناوچەی دابەزینەوە نزیکترە وەک لە پێگەیەکی ئەورووپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button