ئینگلتەراکێ باشترینە؟گرنگترین

وردەکاری 1000 گۆڵەکەی مانچێستەر سیتی لەگەڵ گواردیۆلا

گواردیۆلا بوو بە خێراترین راهێنەری مێژووی پرێمەرلیگ کە بگات بە گۆڵی ژمارە 1000

یاریگا –

وردەکاری 1000 گۆڵەکەی مانچێستەر سیتی بە راهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا.

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکی دواخراوی گەڕی 28ـی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە وێستهام هێنا، سیتیزن لەم یارییەدا ژمارەی گۆڵەکانی بە راهێنەرایەتی گواردیۆلا گەیاندە 1000 گۆڵ.

گواردیۆلا بوو بە خێراترین راهێنەری مێژووی پرێمەرلیگ کە بگات بە گۆڵی ژمارە 1000 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، کە بە 404 یاری گەیشت بەو ژمارەیە بە رێژەی 2.47 گۆڵ بۆ هەر یارییەک.

ئەمەش 150 یاری کەمترە لە ژمارەی یارییەکانی خاوەن ژمارەی پێوانەیی پێشوو ئارسن ڤینگەر، وە 197 یاری کەمترە لە ژمارەی یارییەکانی خاوەن پلەی دووەمی پێشوو سێر ئەلێکس فێرگسۆن.

40 یاریزانی جیاوازی مانچێستەر سیتی بەرامبەر بە 71 یانەی جیاواز بەشداربوون لە کردنی ئەم 1000 گۆڵەدا.

ریزبەندی ئەو راهێنەرانەی بە کەمترین یاری گەیشتوون بە گۆڵی ژمارە 1000

◉ پیپ گواردیۆلا بە 404 یاری
◉ ئارسن ڤینگەر بە 554 یاری
◉ ئەلێکس فێرگسۆن 601 یاری

◉ تیپەکەی گواردیۆلا چۆن 1000 گۆڵی کردووە؟

گۆڵەکان بەپێی وەرز

وەرزی 2016/17: 122 گۆڵ
وەرزی 2017/18: 143 گۆڵ
وەرزی 2018/19: 169 گۆڵ
وەرزی 2019/20: 149 گۆڵ
وەرزی 2020/21: 131 گۆڵ
وەرزی 2021/22: 150 گۆڵ
وەرزی 2022/23: 139 گۆڵ

ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵیان کردووە

سێرجیۆ ئەگوێرۆ: 124 گۆڵ
رەحیم ستێرلینگ: 120 گۆڵ
گابڕێل خیسۆس: 95 گۆڵ
کیڤن دی برۆین: 79 گۆڵ
ریاز محرەز: 78 گۆڵ
فیڵ فۆسن: 59 گۆڵ
ئیلکای گوندۆگان: 54 گۆڵ
بێرناردۆ سیلڤا: 53
ئێرلینگ هالاند: 51
لێروێ سانێ: 39

ژمارەی گۆڵەکان بەپێی پاڵەوانێتییەکان

پرێمەرلیگ: 652 گۆڵ
چامپیۆنزلیگ: 169 گۆڵ
جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا: 103 گۆڵ
کاراباو کەپ: 66 گۆڵ
پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ: 6 گۆڵ
جامی قەڵغان: 4 گۆڵ

ئەو یانانەی کە زۆرتری گۆڵیان کردووە لەو کاتەوەی گواردیۆلا چووەتە پرێمەرلیگ

ئەو دوو یاریزانەی گۆڵی ژمارە 1 و گۆڵی ژمارە 1000 یان بۆ گواردیۆلا کرد لە مانچێستەر سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button