ئاسیاگرنگترین

رۆناڵدۆ: سعودیە شوێنی منە یان میسی

یاریگا

ڕۆژنامەنووسێکی سعودی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕۆناڵدۆ بە بەڕێوەبەرانی یانەی نەسری ڕاگەیاندووە، ئەگەر لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە هیلالەوە بکات، سعودیە بەجێدەهێڵێت.

دوای ئەو مشتومڕانەی پاش سەردانەکەی لیۆنێل میسی بۆ سعودیە و زیادبوونی ئەگەری جێهێشتنی ئەو یاریزانە لە پاریس سانجێرمان، میدیاکانی سعوودیە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یانەی هیلال دانوستانەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە دەستپێکردووە و تەنانەت پرۆسەی ئەو دانوستانانەش ئەرێنی بووە.

مێسی کە وەک باڵیۆزی گەشتیاری سعودیە گەشتێکی 48 کاتژمێری بۆ ئەم وڵاتە هەبووە، بۆ ماوەی 2 هەفتە لە مەشق و ڕاهێنانەکانی پاریس دوور خرایەوە، ئێستاش زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان و ئاژانسە هەواڵییە بەناوبانگەکانی جیهان کۆتایی هاتنی کاپتنی ئەرجەنتینی ڕادەگەیەنن لەگەڵ یانەکەی پاریس، دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە بچێتە یانەی هیلال.

ئەحمەد موفەرەح ڕۆژنامەنووسی سعوودی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر تۆمارێکی دەنگی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت،ڕۆناڵدۆ مەسەلی ئەلموعەمەر سەرۆکی یانەی نەسری ئاگادار کردووەتەوە  ئەگەر مێسی پەیوەندی بە یانەی هیلال بکات ئەوا سعودیە بەجێدەهێڵێت.

ئەم پەیامنێرە باسی لەوەش کردووە کە ڕۆناڵدۆ بە بەڕێوەبەرانی نەسری ڕاگەیاندووە یانەی هیلال یانەیەکی بەهێزە لە خولی ئەو وڵاتە و ئەگەر مێسی پەیوەندی بەم تیپە بکات ئەوا ئەستەمە لە وەرزی داهاتوودا هیچ ناسناوێک بەدەست بهێنن و بردنەوە بەرامبەر ئەم تیپە مەحاڵ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button