ئه‌وروپا

كیلۆر ناڤاس دەیەوێت ڕیاڵ مەدرید جێ بهێڵێت

یاریگا- ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا كیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەویت یانەكە جێبهێڵێت.

هەروەها ڕۆژنامە نزیكەكە لە یانە شاهانەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە گۆڵپارێزە كۆستەریكیەكە دڵخۆش نیە لە یانەكە وەك گۆڵپارێزی ژمارە دووی یانەكە لە دوای تیبۆ كۆرتوا هەر لەبەر ئەوە دەیەوێت لە یانەكە بڕوات.

زەیدانی ڕاهێنەر پێشتر چەند جارێك ئەوەی ئاشكرا كردووە كەوا كۆرتوا گۆڵپارێزی ژمارە یەكی یانەكە دەبێت.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كەوا بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەدوای شوێنگرەوەیەكدا دەگەڕێن بۆ جێگای ناڤاس.

بابەتی زیاتر

Back to top button