ئه‌وروپا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كاتی دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان دیاریكرد

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئەوەی ڕوونكردەوە كە دەبێت بیر لە وازهێنان لە یاریكردن بكاتەوە و لە ماوەیەكی نزیكدا لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لە TVI ئەستێرە 34 ساڵانەكە ووتی: بیر لەو بابەتە ناكەمەوە لە ئێستادا، ئەوە جێدەهێڵم بۆ ساڵی داهاتوو، یاخود بەردەوام بم لە یاریكردن تا تەمەنی 40 بۆ 41 ساڵی.

هەروەها ووتیشی: نازانم، تەنها بیر لە چێژ وەرگرتن لە یاریكردن دەكەمەوە، توانایەكی نایام هەیە، تەنها دەمەوێت بەردەوام بم و چێژی لێ وەرگرم.

لە كۆتاییشدا ووتی: ئایا یاریزانێكی دیكە دەدۆزیتەوە نازناوی لە من زیاتر بێت؟ لەو بڕوایەدا نیم هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button