ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکا یۆڤیچ هەموو شتێکی یەکلا کردەوە

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە لە بارەی جیابونەوە لە یانەکەی.

لە چاوپێکەوتنێکدا هێرشبەرەکەی شاهانەکان لەگەڵ Novosti گووتی ” ماوەیە گوێبیستی ئەوەم کە گوایە بریارە بە شێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکەم، بەڵام ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی نیە و دەمەوێت لە یەکەم وەرزدا خۆم لەگەڵ یانەکەم بگونجێنم “.

یوڤیچ ئەوەشی نەشاردەوە کە هەمیشە زیدان پاڵپشتی ئەو دەکات و هیچ کاتێکیش لەسەر ئەم بابەتە قسەی لەگەڵدا نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button