ئینگلتەرا

سۆڵشایەر کاپتنی وەرزی داهاتووی مانچستەری دیاری کرد

یاریگا- لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی دوای یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ئەی سی میلان، سۆڵشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد وەڵامی پرسیاری دیاریکردنی کاپتنی وەرزی داهاتووی، دایەوە.

ڕاهێنەرە نەرویژییەکە گوتی: “ڕاستیی، داڤید دی خیا لەنێو باسوخواسەکانی ئەو بابەتەدایە، بەڵام هەرکاتێک ئاشڵی یۆنگ لەنێو یاریگادا بوو، ئەو ئارمی کاپتنێتی هەڵدەگرێت.”

پرسیاریشی لێ کرا کە داخۆ مەبەستی لەوە هاوشێوەی ئەنتۆنیۆ ڤالانسیای کاپتنی پێشووە، سۆڵشیایەر گوتی: “بەڵێ دەتوانیت وای ناو بنێیت.”

ئەم لێدوانانەی ڕاهێنەرەکەی مانچستەر پرسی سەرکردایەتیکردنی شەیتانەسوورەکانی یەکلایی کردەوە، بە تایبەت کە ماوەیەکە باس لەوە دەکرێت گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە چاوی لێ بێت و وەک مەرجێک لە مەرجەکانی مانەوەی لە ئۆڵدترافۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button