ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤان دی بیك: پەیوەندی كردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە شتێكی نایابە

یاریگا- دۆنی ڤان دی بیك یاریزانی هێلی ناوەندی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.

دوای یاریەكەیان لە خولی هۆڵەندی ڤان دی بیك ووتی: بەڵێ ڕیاڵ مەدرید لەگەل ئەیاكس ئەمستردام لە گفتوگۆدان بۆ گواستنەوەی من.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: بەڕێوەبەری كارەكانم لە گفتوگۆدایە لەگەڵ هەردوولا، نامەوێت زیاتر قسە لەسەر ئەوە بكەم.

هەروەها ووتیشی: مانەوە لە ئەیاكس ئەمستردام بۆ وەرزێكی دیكە شتێكی خراپ نیە، بەڵام پەیوەندیكردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە هەستێكی نایابە.

بابەتی زیاتر

Back to top button