ئه‌وروپائیسپانیا

زەیدان: متمانەی تەواوم بە یاریزانەكانم هەیە

یاریگا- زەینەدین زەیدان ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كەوا متمانەی تەواوی بە پێكهاتەكەی هەیە بۆ وەرزی نوێ.

ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەكانی لە یاریە ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ دوای ئەوەی لەسەر دەستی تۆتنهام تووشی شكستێكی دیكە هات.

لە دوای یاریەكەیان زەیدان ووتی: ئێمە باشین، شتەكان ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر دەبیت، دڵخۆش نیم بە شكستەكەمان بەڵام ئێمە باشتر بووین.

سەبارەت بە گۆڵپارێزی سەرەكی زیزۆ ووتی: كیلۆر ناڤاس زۆر باشە، بەڵام هەموو شتێك ڕوونە، ئێمە. هەمووان لە هەمان یانەین.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا یاریزانی نوێ دێننە ڕیزەكانیان ووتی:دەكرێت شتەكان بگۆڕێت تا كۆتایی مانگی 8 ، من متمانەم بە یاریزانی یانەكەم هەیە، ڕاستە یاریەكان بە خراپی دەستیان پێكرد بەڵام ئێمە متمانە لە دەست نادەین لەبەر ئەوە وەرزێكی دوور و درێژمان لە پێشە.

سەبارەت بە سەفەرنەكردنی گاریس بەیڵ بۆ ئەڵمانیا ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ووتی: گاریس بەیڵ نەهات لەگەڵمان لەبەر ئەوەی هەستی بە باشی نەدەكرد، دوای گفتوگۆ لەگەل پزیشكەكان بڕیارماندا كە نەیەت بۆ میونخ.

هەروەها سەبارەت بە مانەوەی خامیس ڕۆدریگز ووتی: نازانم كە خامیس لە ڕیاڵ مەدرید دەمێنێتەوە یان نا وەرزی داهاتوو، من بۆ ئەوە لێرە نیم ، من لێرەم تەنها بۆ بیركردنەوە لە جامی ئۆدی.

بابەتی زیاتر

Back to top button