ئیسپانیا

هازارد: پێم خۆشە بە سەربەخۆیی یاری بكەم

یاریگا- ئیدین هازارد ئەستێرەی نوێی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیكردەوە كە بردنەوەی نازناوەكان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زۆر گرنگە و هەروەها باس لە شێوازی یاریكردنی دەكات.

هاوینی ئەمساڵ یاریزانە بەلجیكیەكە لە ڕیزەكانی چێڵسیەوە پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد.

پێش یاریە دۆستانەكەیان بەرامبەر ئەرسیناڵ ووتی: كە لە ڕیاڵ مەدرید بوویت پێوویستت بە نازناو دەبێت هەموو وەرزێك، پێوویستە ببەیتەوە ببەیتەوە ببەیتەوە.

بەردەوام بوو ووتی: هاندەرانی هێرش دەكەنە سەرت كە چامپیۆنس لیگ نەبەیتەوە ئەوە پێشبینیكراوە، تۆ پێویستە لەسەرت ببەیتەوە من بۆ ئەوە لێرەم، دەمەوێت یاری بكەم و گۆڵ تۆمار بكەم هەروەها لە كۆتای وەرزدا نازناو بەرز بكەمەوە.

هەروەها سەبارەت بە شێوازی یاریكردنی ووتی: پێم خۆشە لە یاریگادا سەربەخۆ بم، بە سەربەخۆیی یاری بكەم، ئەوە سەختە لە تۆپی پێدا ، بە باشی یاری ناكەم كاتێك سەربەخۆ نیم، لە سەر كورسی یەدەگ خۆم دەبینمەوە كاتێك بەو شێوازە یاری ناكەم، پێم خۆشە كە تۆپم لە قاچە بۆ لای ڕاست و چەپ بجوڵێم بە تەواوی یاریگادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button