ئه‌وروپائیتاڵیا

بنفیکا پەشیمان دەبێتەوە لە بەدەست هێنانی گۆڵپارێزی یۆڤانتۆس

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئەوەیان پشت ڕاست کردەوە، یانەی بنفیکای پۆرتوگالی دوور دەکەوێتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ ماتیا بێرین، گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.
بە پێ رۆژنامەی لاکازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بنفیکا دەکشێتەوە لە گرێبەستەکەی بڕیار بوو بڕی ١٥ ملیون یۆرۆی تێ بچێتبۆ گۆڵپارێزی یۆڤی.
بنفیکا سوود مەند نابێت لەم گۆڵپارێزە تەمەن ٢٦ ساڵە تاکو مانگی یەکی ساڵی بوێ بەهۆی پێکانەوە.
هەر سەبارەت بە ڕۆژنامە ئیتاڵیەکەی باسی ئەم هەواڵەی کرد ئەوەشی بڵاو کردەوە کە لە ئێستادا یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم گۆڵپارێزە بەرەو ڕیزەکانی خۆی ڕاکێشێت.
جێگەی باسە کە ماتیای گۆڵپارێز دەیەوێت دەست بەرداری یانەی یۆڤی بێت لەدوای گەڕانەوەی بۆفۆن .

بابەتی زیاتر

Back to top button