ئیسپانیایاریگا

ڕۆدریگۆ: زیدان دەیەوێت لە شوێنێکی جیاواز لە شوێنە هەمیشەییەکەی خۆم یاریم پێبکات

یاریگا- ڕۆدریگۆی یاریزانی نوێی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد کە بۆ وەرزی نوێ، لە شوێنێکی جیاوازتر لە شوێنە هەمیشەییەکەی خۆی یاری دەکات، ئەوەش خواستی زیدانی ڕاهێنەرێتی.

ڕۆردیگۆ لە یەکەم یاری دۆستانەی یانەکەیدا وەک ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ، بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب تۆڕی بایەرن موینخی هەژاند، ئەگەرچی باڤارییەکان سێ بە یەک یارییەکەشیان بردەوە.

لاوە بەڕازیلییەکە گوتی: “من ڕاهاتووم لە باڵی یاریگا یاری بکەم، ئەو داوای لێکردووم لە ناوەڕاستەوە یاری بکەم. ڕاهێنەریش داوای چیم لێ بکات ئەوە جێبەجێ دەکەم و ئێستا لە یانەکە من ئاسوودەم.”

سەبارەت بە لێدانە ڕاستەوخۆکەش گوتی: “من لە سانتۆس لەسەر جێبەجێکردنی لێدانە ڕاستەوخۆکان ڕاهاتبووم، بۆیە زیدان داوای لێکردم من لێی بدەم.”

دووەم یاری دۆستانەی ڕیاڵ مەدرید سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت بەرامبەر ئارسیناڵی ئینگلیزیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button