ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان یونایتد بە نرخێکی زۆرەوە قاییل بووە بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایر

یاریگا– زۆربەی ڕاپۆرتە ئینگلیزییەکان بڵاویان کردۆتەوە کە یانەی مانچستەر یونایتد و لیستەر سیتی گەشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایر.

بەرگریکارە ئینگلیزییەکە لە هاوینی ڕابردووەوە وای یارییەکانی مۆندیالی ڕووسیا، جێگەی بایەخی شەیتانەسوورەکان بووە. هەفتەی ڕابردووش 70 ملیۆن پاوەندیان لەلایەن لیستەرەوە ڕەتکرایەوە بۆ کڕینی یاریزانەکەیان.

لە ئێستادا سەرچاوە ئینگلیزییەکان بڵاویان کردۆتەوە کە بە بەهای 80 ملیۆن پاوەند، مان یونایتد قایل بووە بە گواستنەوەی دڵی بەرگری لیستەر سیتی.

بەمەش سێیەم بۆندی هاوینەی سۆڵشایەر تۆمار دەکرێت دوای گواستنەوەی هەریەکە لە دانیێل جەیمس و ئارۆن بیساکا.

مانچستەر وەرزی ڕابردوو دەیناڵاند بەدەست کێشەی بەرگریییەوە، بەشێوەیەک 54 گۆڵی لێ تۆمار کرا لە میانی یارییەکانی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button