ئینگلتەرا

بە بەشداریکردنی پۆگبا، مانچستەر بردنەوەیەکی گەورەی تۆمار کرد

یاریگا- یانەی مانچستەر لە میانی یارییە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، بە بردنەوەیەکی گەورە لە لیدز یونایتد دەستی پێکرد.

یارییەکە لە ئوستریا و بە بەشداریکردنی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسیی ئەنجام درا، کە ماوەیەکە دەنگۆی ڕۆشتنی لە یانەکە میدیاکانی تەنیوە.

شەیتانەسوورەکان توانیان چوار گۆڵ لە یانەکەی مارسێلۆ بێلسا تۆمار بکەن. گۆڵەکانی مانچستەر لە ڕێگەی ماسۆن گرینۆد، ڕاشفۆرد، فیل جۆنس و مارسیاڵەوە تۆمار کران.

لە گێمی دووەمدا سۆڵشایەر 11 گۆڕانکاریی ئەنجام دا و گۆڕانکارییەکانی بێلسای ئەرجەنتینیش بێ بەرهەم مایەوە.

یاری داهاتووی مانچستەر بەرامبەر ئینتەر میلان ڕۆژی شەممە دەبێت لە میانەی پاڵەوانێتییەکی دۆستانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button