ئیسپانیا

هازارد دەیەویت ژمارە 23 بپۆشێت

یاریگا- ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا ئەستێرە نوێیەكەی ڕیاڵ مەدرید ئیدین هازارد دەیەوێت ژمارە 23 بپۆشێت.

دوای ئەوەی مۆدریچ ڕەتیكردەوە ژمارە 10ی خۆی واز لێ بهێنێت هەروەها دوای ئەوەی بە ڕۆناڵدۆی نوێی مەدرید هەژماركرا ڕەتیانكردەوە ژمارە 7 لە ماریانۆ دیاز وەربگرنەوە، ئەوا بە پێی ئەو ڕۆژنامە ئیسپانیە هازارد ژمارە 23ی هەڵبژاردووە.

ئەو ژمارەیە ژمارەی داڤید بێكهام ئەستێرەی پێشووی یانە شاهانەكە بووە بەڵام هازارد لەبەر هۆكارێكی دیكە ئەو ژمارەیەی هەڵبژاردووە.

ڕۆژنامەكە ئەوەی ئاشكرا كرد لەبەر خۆشەویستی یاریزانە بەلجیكیەكە بۆ یاری باسكە و ئەستێرەكانی ئەو ژمارەیەی دەستنیشانیكردووە ژمارەی هەریەك لە ئەستێرەكانی ئەو یاریە وەك مایكڵ جۆردان و ئەنتۆنی دیڤیس و لیبرۆن جەیمسە.

بابەتی زیاتر

Back to top button