ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ بە ئۆفەرێکی سەیرەوە چووەتە مامەڵەی کڕینی پۆگباوە

یاریگا- داهاتووی پۆڵ پۆگبا لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆتا وێستگەکانی نزیک دەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی خودی یاریزانەکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خواستی جێهێشتنی ڕاگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس لەو دوو ناوەن کە داهاتووی ناوەڕاستکارەکەیان پێوە دەبەسترێتەوە.

لە تازەترین هەڵوێستی یانە ئیسپانییەکەدا، وەک لە زاری ئێدواردۆ ئێندای بەڕێوبەری پێشووتری نووسین لە ڕۆژنامەی “مارکا” و بەڕێوبەری ئێستای “ئۆکەی دیاریۆ” لە بەرنامەی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی ئێل چرینگیتۆ، ئەوەی خستە ڕوو کە ڕیاڵ مەدرید هەریەکە لە تۆنی کرووس و گاریس بەیڵ و 80 ملیۆنی خستۆتە بەردەم مانچستەر لەپێناو پۆگبا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەشی ڕاگەیاند کە گرێبەستی یوڤی بۆ یاریزانەکە ڕاستیی تێدا نییە، بەڵکوو تەنها پێشنیازی مینۆ ڕایۆلای بریکاری بووە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی یاریزانە فەڕەنسییەکە.

بۆ زانین، تا ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا 320 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزاناندا خەرج کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button