ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڕیاڵ بەرامبەر چێڵسی ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە و لە یاریزانێکی گرنگیشی بێ بەش دەبێت

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کاتێکی پێویستدا یاریزانێکی بۆ گەڕایەوە و هاوکات ئەگەرێکی زۆرە کە لە تواناکانی یاریزانێکی تری گرنگ بێ بەش بێت بۆ یاریەکەی چێڵسی.

وەک مارکا بڵاوی کردۆتەوە، ئەمڕۆ تۆنی کرۆس ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەنجام داوە پاش سێ یاریی دوورکەوتنەوە و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی چێڵسی ئامادە دەبێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە زینەدین زیدان هێشتا فێرلاند مێندی بەرگریکاری ئامادە نییە و پێ ناچێت بۆ ڕاهێنانەکانی سبەینێش بەشداری بکات. بەوەش هیوایەکی کەمی هەیە لە یارییە گرنگەکەی ڕۆژی سێششەمە ئامادە بێت کە تێیدا شاهانەکان میوانداری بلووز دەکەن لە میانی یاریی چوونی پێش کۆتایی چامیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button