ئه‌مریکائیسپانیاخوله‌کانی دیکە

لە ئەرژەنتن منداڵێک بە ناوی “بێرنابیۆ” ناو دەنرێت

یاریگا- ئەرژەنتینییەکان بەوە ناوبانگیان هەیە کە مەیل و شەیداییەکی کەم وێنەیان بۆ وەرزشی تۆپی پێ هەیە. ئەوە لەسەر ئاستی هاندەرانیان بەشێوەیەکی تۆخ ڕەنگی داوەتەوە، بەتایبەت هاندەرانی بۆکا جونیۆر و ڕیڤەرپلەیت، کە هەمیشە یارگاکانیان پڕ لە جۆشوخرۆش دەکەن.

لە بەرواری 9ی دیسامبەری ساڵی ڕابردوو، هەردوو یانەی بۆکا جونیۆرز و ڕیڤەرپلەیتی ئەرژەنتینی لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی و تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید بەیەک گەشتن لە میانی یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس، ئەوەش دوای ئەوەی نەتوانرا بەهۆی گرژیی هاندەرانەوە لە وڵاتەکەی خۆیان بەڕێوە بچێت.

ڕیڤەر یارییەکەی لە ڕکابەرە مێژووییەکەی بردەوە و خاکی ئیسپانیای کردە یادگارییەکی لەبیر نەکراو بۆ مێژووی یانەکە. ئەوەش وا لە دوو هاوسەری یانەکە، ڕۆدۆڵفۆ و کامیلا، دەکات ناوی منداڵەکە کوڕەکەیان بە ناوی یاریگاکەوە “بێرنابیۆ” ناوبنێن.

یاریگای تایبەت بە شاهانەکان، بە ناوی سانتیاگۆ بێرنابیۆی هێرشبەری پێشووتری یانەکەوە ناونراوە. ناوبراو لەنێوان ساڵانی 1911-1927 یاریزانی یانەکە بووە. ساڵانێکی زۆریش سەرۆکی مێرەنگیی بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button