ئه‌مریکا

ڕاهێنەری بۆکاجونیۆر دڵنیایی دەدات لە مانەوەی دی رۆسی لە بوکا

یاریگا- ڕاهێنەری بۆکاجونیۆرز هەموو دەنگۆیەکانی ڕۆشتنی دانێلی دی ڕۆسی لە یانەکە ڕەت کردەوە و و دڵنیایی دا لە مانەوەی لەگەڵ بۆکا.

میخێل ئانگێل ڕۆسۆ لەو بارەیەوە گوتی: “هەموو شتێک بە باشی دەگوزەرێت لەگەڵ دی ڕۆسی وەک تەواوی یاریزانەکانیتر. هیچ دۆخێکی تایبەت بوونی نییە لە چوارچێوەی یانەکە.”

قسەی ئەو ڕاهێنەرە لە دوای ئەو دەنگۆیانە هات کە بڵاو دەبوونەوە لە بارەی باری جەستەیی یاریزانە ئیتاڵییەکە و گومانی تەواونەکردنی ماوەکەی لەگەڵ بۆکا کە تا دیسامبەری ئەم ساڵ دەخایەنێت.

دی ڕۆسی هاوینی ڕابردوو بە شێوەی خۆڕایی پەیوەندی بە یانە ئەرجەنتینیەکەوە کرد دوای 18 ساڵ بەردەوامبوون بە درێسی ڕۆماوە.

Back to top button