ئه‌مریکایاریگا

ئەگوێرۆ: دەمەوێت لەپێناو مێسی کۆپا ئەمێریکا ببەمەوە زیاتر لەوەی لە پێناو خۆم

یاریگا- کون ئەگوێرۆی هێرشبەری مانچستەر سیتی دەخوازێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا نازناوێکی نیشتیمانیی بباتەوە، ئەوەشی لە پێناو مێسیدا دووپات کردەوە زیاتر لە خودی خۆی.

ئەگوێرۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس سپۆرتی ئەرژەنتینیدا گوتی: “دەمەوێت ببینە پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکا ئەوەش زیاتر لەپێناو مێسی وەک لە خۆم. بە هیواشەوە ڕۆژێک هەر ئەوە ڕوو دەدات. ئەوە خەونی ئەوە و خەونی هەمووشمانە، منیش ئەوپەڕی هەوڵی خۆمی بۆ دەدەم تا لە پێناویدا نازناوی کۆپا ئەمێریکا بەرز بکەمەوە.”

وتیشی: “مێسی ساڵانێکەوە بەوەوە دەناڵێنن، منیش هەروا دەناڵێنم. ئەو دەتوانێت نازناوێک بهێنێتەوە و ئەوانیتریش پێویستە بیر و هۆشیان ئامادە بێت و هەڵەیەک نەکەین کەوتنی لێ بکەوێتەوە.”

مێسی بە درێسی تانگۆوە 129 یاریی ئەنجام داوە و 65 گۆڵی تۆمار کردووە و ڕیکۆردی مێژوویی ئەرژەنتینە. بەڵام دوای چوار جار گەشتن بە یاری کۆتایی (سێ کۆپا ئەمێریکا و جامی جیهانی 2014) هیچ کامیانی نەبردۆتەوە. ڕەخنەیەکی زۆری ناوخۆی وڵاتەکەی و هەوادارانی لەسەرە لەو لایەنەوە. جارێکیش دوای بێ هیوابوون لە بردنەوەی یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکا، وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند، بەڵام دواتر پاشگەز بوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button