ئیسپانیا

سێرجیۆ ڕامۆس هەموو شتێكی یەكلاكردەوە

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆس كاپیتانۆی ڕیاڵ مەدرید مانەوەی خۆی لە یانە شاهانەكە ڕاگەیاند دوای ئەوەی دەنگۆی ڕۆشتنی لە یانەكە بڵاوبووبویەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەمێك پێش ئێستا ووتی: دەمەوێت ئەمڕۆ هەموو شتێك ڕوون بكەمەوە، مم مەدریدێستایم و كاروانی وەرزشی یاریكردنم لێرە كۆتایی پێدێنم، شتێكی مەحاڵە بۆ یانەیەكی دیكە یاری بكەم و درێسی یانەیەكی دیكە بپۆشم.

هەروەها ووتی: من و پێرێز پەیوەندیەكی پتەومان هەیە وەك باوك و كوڕ، ڕێز و خۆشەویستیەكی زۆرم بۆی هەیە و نامەوێت ئێرە جێبهێڵم.

بەردەوام بوو ووتی: داوام كرد ئەمڕۆ ئەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیە ببەسترێ تاوەكو لە زاری خۆمەوە ڕاستیەكان بزانن و گوێ لە پڕوپاگەندەكانی ڕۆژنامەكان نەگرن، من بێ بەرامبەریش لێرە یاری دەكەم و لێرە واز لە یاریكردن دەهێنم.

هەروەها سەبارەت بە هازارد ووتی: هازارد یاریزانێكی نایابە، لە ئەگەری پەیوەندیكردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button