ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی یۆڤیتیچ خەرج ناکات

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدرید، بەلام ئەم یانەیە ئامادە نیە لە پێناو گواستنەوەی پارەیەکی زۆر خەرج بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرایکردووە بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی سەرەتا دەیانەوێت هێرشبەرەکەیان بە شێوەی هەمیشەیی لە یانەکەیان بهێڵنەوە و کۆتایی بە گرێبەستە کاتیەکەی بێنن، دواتریش نرخی دەستبەرداربوونی بە 100 ملیۆن یۆرۆ بخەملێنن، بەڵام شاهانەکان ئامادە نین زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو ئەم یاریزانە خەرج بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بێجگە لە ریال مەدرید، پاریس سانجێرمانی فڕەنسیش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی یۆڤیچ.

بابەتی زیاتر

Back to top button