ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سەرچاوەکان: بریکارەکەی سانچێز لەگەڵ بەرپرسانی یانەیەکی ئیتاڵیی کۆبووەتەوە

یاریگا- ئەلێکسیس سانچێزی هێرشبەری مانچستەر یونایتد دەیەوێت خولی ئیتاڵیی بکاتە وێستگەی دوای ئەزموونەکەی لە ئینگلیز.

بۆ ئەو مەبەستەش، بریکارەکەی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی یوڤێنتۆس کۆبووەتەوە بۆ قسەکردن لەسەر گواستنەوەی سانچێز بۆ ڕیزەکانی خانمەپیرەکە.

زانیارییەکان کە لە ڕۆژنامەی کاڵچۆ میرکاتۆی ئیتاڵییدا هاتووە، ئەوەیان خستۆتە ڕوو دانشتنەکە بۆ گەشتنە ئەنجام بووە سەبارەت بە هێنانی سانچێز لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا.

هێرشبەرە چیلییەکە لە میرکاتۆی زستانەی 2018 لە ئارسیناڵەوە ڕووی کردە یانەی مانچستەر یونایتد، ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ شەیتانەسوورەکان پێگەی سەرەکیی لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزترین مووچەی هەفتانە وەردەگرێت بە بەراورد بە یاریزانەکانیتری پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button