ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: بارسێلۆنا وادەی دوورکەوتنەوەی بۆسکێتسی راگەیاند

یاریگا
سێرخیۆ بۆسكێتس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر سویسڕا تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی بلاوگرانا پێکانەکەی ناوەڕاستکاری یانەکەیان پشت راستکردووەتەوە و رایانگەیاندووە ئەو یاریزان دوای گەڕانەوە بۆ یانەکەیان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەریخستووە لە ئەژنۆیدا تووشی سوڕان بووە، بۆیە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە وادەی تەواوەتی دوور کەوتنەوەی نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە ئاشکرایان کردووە بۆسکێتس بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button