ئه‌وروپا

لە دوای تووشبوونیان بە كۆرۆنا، هازارد و كاسیمیرۆ كەی دەگەڕێنەوە ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید؟

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی گەڕانەوەی سێ یاریزانی یانەكەی ئیدین هازارد و كاسیمیرۆ و ئیدێر میلیتاوە.

دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەر سێ یاریزانی مێرینگی لە كەرەنتیندان، لەبەر ئەوەش ناتوانن بەشداری ڕاهێنانەكان و یاریەكان بكەن.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڕیارە كۆتایی هەفتە دووبارە پشكنینی كۆرۆنا بۆ یاریزانەكان بكرێتەوە.

ئەگەر پشكنینەكان نەرێنی بن ئەوا یاریزانەكان سێ شەممەی داهاتوو كۆتا پشكنین دەكەن پێش گەڕانەوەیان بۆ
ڕاهێنانەكان.

بڕیارە دوای كۆتایهاتنی یاریە نێودەوڵەتیەكان ، ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ڤیاڕیاڵ ببێتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی دەیەمی خولی ئیسپانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button