ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: دوو یاریزانی سەرەكی ڕیاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

یاریگا: كەمێك پێش ئێستا پەڕەی فەڕمی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد هەردوو یاریزانی سەرەكی یانەكە ئیدین هازارد و كاسیمیرۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

پەڕەی فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە توویتەر لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:دوای پشكنینەكان بۆ سەرجەم یاریزانەكان دەركەووت هەردوو یاریزان هازارد و كاسیمیرۆ پشكنینەكانیان ئەرێنی بووە و هەلگری ڤایرۆسی covid-19ن.

” سەرجەم یاریزانەكانی دیكە و ستافی تەكنیكی یانەكە وكارمەندانی دیكە ئەنجامەكانیان نەرێنی بووە”.

وا بڕیارە سبەینێ یەك شەممە لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی خولی ئیسپانیدا هەردوو یانەی ڤالینسیا و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button