جیهان

لە ڕاپرسیەکدا ڕامۆس وەک باشترین بەرگریکاری مێژوو هەڵبژێردرا

یاریگا- بە ڕۆژێک دوای بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم کلاسیکۆی وەرز 1-3 لە نێو یاریگای کامپ نو، خوێنەرانی ڕۆژنامەی “فرانس فوتبۆڵ” سێرجیۆ ڕامۆسیان وەک باشترین بەرگریکاری مێژوو هەڵبژارد.

ڕۆژنامه بەناوبانگە فەڕەنسییەکە لە پێگەی فەرمی خۆیەوە پرسیاری کردبوو: ئایا ڕامۆس وەک باشترین بەرگریکاری هەموو سەردەمەکان دادەنرێت؟ وەڵامی خوێنەران ٪62 “بەڵێ” بووە بۆ پرسیارەکەی ئەو بڵاوکراوە پڕ بایەخە.

لای خۆشیەوە، کاپیتانۆی شاهانەکان گرنگی داوە بە ڕاپرسیەکە و لای خۆیەوە بەشداری پێ کردوو و نووسیویەتی: “تەنها پرسیارەکەی فرانس فوتباڵ بۆ خۆی شانازییەکە بۆ من.”

ڕا وەرگرتنەکەی ئەو ڕۆژنامەیە دوای چەند هەفتەیەک دێت لە ڕاپرسیەکی گەورەتر کە تێیدا ناوی ڕامۆس هاوشانی چەند بەرگریکارێکی ئەفسانەیی لە لیستێکدا هێنراوە تا دەنگیان لەسەر برێت بۆ باشترینی مێژوو لە پێگەکەی خۆیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button