ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ڕامۆس لەگەل یانە نوێیەكەی گەشتە ڕێككەوتن

یاریگا- 

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەگەل یانە نوێیەكەی گەشتە ڕێككەوتن.

دوای كۆتایهاتنی وەرزی 2020/2021 یانەی ڕیال مەدرید و سێرجیۆ ڕامۆس دوای 16 ساڵ پەیوەندی نێوانیان كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەكانی زۆربەی سەرچاوەكان و لە نێویاندا فابریزیۆ ڕۆمانۆ سێرجیۆ ڕامۆس بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە دەكات.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە براكەی كە بریكاری كارەكانیەتی ئەمڕۆ لە پاریس بووە و سەرجەم كارەكانی گواستنەوەی براكەی بۆ یانە فەڕەنسیەكە كۆتایی پێهێناوە.

وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كاپیتانۆ ڕامۆس پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ پاریس ئەنجام بدات و چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا گرێبەستی هەریەك لە ئەشرەف حەكیمی و سێرجیۆ ڕامۆس و جیانلویجی دۆنارۆما ڕابگەیەندرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button