ئیسپانیا

پیاوە شوشەیەكە… ماوەی دووبارە دووركەوتنەوەی ئیدین هازارد

یاریگا: ئیدین هازارد، یاریزانی هەلبژاردەی بەلجیكا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووبارە ماوەی دووركەوتنەوەكەی درێژكرایەوە.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئیسپانیەكان ئاشكرایان كرد كەوا دووبارە ماوەی دووركەوتنەوەكەی ئەستێرە بەلجیكیەكە درێژكراوەتەوە.

وا بڕیار بوو هازارد لە یاری شاختار بگەڕێتەوە لە گەڕی یەكەمی یاریەكانی چامپیۆنسلیگ بەلام زەیدان ئامادەنەبوونی یاریزانەكەی لە یاریەكە و یاری كلاسیكۆش ئاشكرا كرد.

هەروەها ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ڕایگەیاند كەوا یاریزانە بەلجیكیەكە تا كۆتایی مانگی 12 ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان

بابەتی زیاتر

Back to top button