فه‌ره‌نسا

دەسەڵاتەکانی ناسر خلێفی کەم دەکرێنەوە

یاریگانێت- لەدەستدانی جامی فەڕەنسا هەواڵی نوێی سەبارەت بە یانەی پاریس سانت ژێرمان هێناوەتەوە ئاراوە.

یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا ئەگەرچی ئەم وەرزەش باڵادەستیی خۆی لە خولی وڵاتەکە سەلماند بە بردنەوەی نازناوەکە، بەڵام دەرکرانیان لە چامپیۆنزلیگ و لەدەستدانی یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا، هەواڵی ئەوە هاتۆتە ئاراوە دەسەڵاتەکانی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە کەم بکرێتەوە.

ڕۆژنامەی “لو پاریسیان”ی فەڕەنسی بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو کۆمپانیا قەتەرییەی خاوەندەرێتی یانەکە دەکات بیر لەوە دەکاتەوە دەسەڵاتەکانی خلێفی کەم بکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی 8 وەرزە یانەکە نەیتوانیوە چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆریش لە یاریزانی سوپەرستاری هاوشێوەی ئیبراهیمۆڤیچ، نێیمار و مبپاێ. لەو ماوەیەشدا گەورەترین دەستکەوت گەشتنیان بووە بە چارەکی کۆتایی جامەکە ئەویش وەرزی 2015/2016 بوو کە مان سیتی کردنیە دەرەوە.

هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو کە تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر و ئەنتێرۆ هێنریکی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکەش باس لە لابردنیان دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button