فه‌ره‌نسا

نێیمار ڕابەرایەتی بەرەی “نەخێر” دەکات لە بەرامبەر داواکەی ناسر خلێفیدا

یاریگا- نێیمار داسیلڤا ڕابەرایەتی بەرەیەک دەکات لە یانەکەیە دژی داخوازیی تایبەتی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە سەرووی ئەو یاریزانانەوە دێن کە نایەنەوە چیتر لە مووچەکانیان کەم بکرێتەوە لە سەروبەندی کاریگەرییەکانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕۆژنامەکە ئەم یاریزانانەی وەک بەرەی دژ بە داواکەی ئیدارەی پی ئێس جی ناو بردووە، نێیمار، ئیدیسن کاڤانی، تیاگۆ سیلڤای کاپتن، ئێندێر هێرێرا و خوان بێرنانت. هەرچی کیلیان مبپاپیە، لە بەرەکەیترە.

ڕۆژنامەکە ئەم هەوڵەی نێیماری وەک ڕێگەیەکیتری فشارکردن باس لێوە کردووە کە دەیەوێت بەو مووچە سێ ملیۆن یۆرۆیەی مانگانە لە پاریس وەری دەگرێت، خلێفی و ئیدارەی یانەکە ناچار بە ڕێگەدان بکات بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا.

بە گوێرەی یاسایەکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا، هەر یانەیەک دەبێت 84%ی مووچەی ستافی یانەکە بدەن، بەڵام ئەو بڕەیە لە ئێستادا زۆرە بەو پێیەی یارییەکان وەستاون و سەرچاوەی داهاتەکانیان زیانی زۆری بەرکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button