ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئیبراهیمۆڤیچ بەردەوامە لەکارە سەیر و سەمەرەکانی

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بە بۆنەی ساڵیادی 39 ساڵەی لەدایکبوونی، خۆی خەڵات دەکات و ئۆتۆمۆبێلێکی گرانبەهای بۆ خۆی کڕیوە.

یاریزانە سویدیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی ئۆتۆمۆبێلێکی لە جۆری Targa 4Sheritage Design Edition کە نرخەکەی 395 هەزار و 300 دۆلاری ئەمریکیەکە و دروستکراوی کۆمپانیای پورشە و تەنها نزیکەی 900 دانەی لە جیهان هەیە و بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی ئەو یاریزانە بریاریدا ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بۆ خۆی بکڕێت و خۆی خەڵات بکات.

ئیبراهیمۆڤیچ ماوەیەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین کردووە و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان و دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button