ئه‌وروپائیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: من ئاژەڵێکم راوکردنم ئاسان نیە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا گرتە ڤیدیۆیەکی نوێ خۆی لە ماڵەکەیدا لە کاتی کەرەنتین و راهێنان کردن بڵاو دەکاتەوە.

گۆڵکارەکەی رۆسێنەری کە ماوەیەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەم هۆیەوە نەیتوانیوە لە یاریگاکان راهێنان بکات، بۆیە لە ماڵەکەیدا خەریکی ئامادەکاریە و گرتە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ” من ئاژەڵێکم راو کردنم ئاسان نیە ”. مەبەستی ئەو یاریزانە لە پەیامەکەی ئەوەیە کە ئامادە نیە بە هیچ شێوەیەک خۆی بەدەستەوە بدات.

ئیبراهیمۆڤیچ چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو دوات کۆتایی هاتنی ماوەی کەرەنتینەی بگەڕێتەوە یاریگاکان و لەگەڵ هاوڕێیانی لە یانەی ئەیسی میلان دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button