ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام هاتووەتە پێشەوە بۆ گواستنەوەی گاریس بەیڵ

یاریگا-یانەی تۆتنهام پێش مانچستەر یونایتدی داوەتەوە لە هەنگاونان بۆ گواستنەوەی گاریس بەیڵ.

پێگەی ESPENی وەرزشی، زانیاری بڵاو کردۆتەوە کە یانە لەندەنییەکە پرسی کڕینی بەیڵیان تاوتوێ کردووە و دەیانەوێت پێش هەوڵەکانی مان یو بکەون بۆ ئەم گرێبەستە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە جۆزی مۆرینهۆی ڕاهێنەری سپێرس قسەی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانێک تا هێڵی هێرشبەری تۆکمەتر ببێت. وەک هاتووە، لە ئێستادا بەیڵ و بارودخۆخ و نرخەکەشی کە لە دەوروبەری 20 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێنرێت، باشترین بژاردەیە بۆ تۆتنهام تا دوای حەوت ساڵ لە جێهێشتنی یانەکەیان، جارێکیتر ئەستێرە وێڵزیەکە لە پایتەختی ئیسپانیاوە بگوازنەوە پایتەختی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button