یاریگا

ڕۆناڵدۆ فشار لە یوڤی دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت قسەی هەبێت لە پلانی گواستنەوەی یوڤێنتوسدا و بۆ ئەو مەبەستەش فشاری خستۆتە سەر یانەکەی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید.

بە پێی زنیارییەکانی تۆڕی هەوای دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی، ڕۆناڵدۆ بەم دواییانە فشاری لەسەر بەبرپرسانی کارگێڕی خانمەپیرەکە زیاد کردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ مارسێلۆی بەڕازیلی و هاوتیمی پێشووتری دۆن لە مێرەنگی.

کریستیانۆ و مارسێلۆ سەروەختی یاری کردن بۆ قەڵای سپی، پێوەندی چونجانێکی تۆکمە لە نێوانیاندا هەبوو لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا، هەر بۆیە ئەم پێشنیازەی گۆڵکارە پورتوگالییەکە بۆتە بیرۆکەیەکی باش لای ئاندریا پیرلۆی ڕاهێنەر، کە بە گوێرەی هەمان سەرچاوه، ڕاهێنەرەکەی یوڤیش هەمان داخوازی لە بۆردی یانەکەی کردووە.

مارسێلۆ ماوەیەکە پێگەی سەرەکی بوونی بۆ فێرلان مێندی فەڕەجسی لە دەست داوە و، ڕەنگە ڕیاڵ بۆ دەستکەوتنی بڕە پارەیەکی باش، بیر له فرۆشتنی یاریزانه بە ئەزموونەکەی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button