ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆمتیتی دوای یەک مانگ رزگاری بوو

یاریگا
ساموئێل ئۆمتیتی، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا دوای نزیکەی یەک مانگ لە نەخۆشی کۆرۆنا رزگاری بوو.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە بەرگریکاری فەڕەنسی یانەکەیان یەک مانگ لەمەوبەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و بەم هۆیەوە لەو ماوەیەد کەرەنتین کرا و لە دوایین پشکنینەکانیشیدا دەرکەوت هیچ نیشانەیەکی نەماوە و بە تەواوەتی لە پەتاکە رزگاری بووە.

ئۆمتیتی بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکان وەرزی رابردو زۆر بە کەمی بەشداری یارییەکانی یانەکەی کرد، هەربۆیە یانە کەتەلۆنیەکە بریاریداوە دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button