ئیسپانیا

ڕۆناڵد کومان بە ڕاشکاوی پلانی خۆی بۆ بۆسکێتس ڕادەگەیەنێت

یاریگا- دوێنی دووشەممە ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری تازە دەستبەکاربووی بارسێلۆنا و سێرجێۆ بۆسکێتسی یاریزانی بە ئەزموونی یانەکە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان ئەنجام دا سەبارەت بە پلان و نیازی کومان بۆ ناوەڕاستکارەکە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ماکای ئیسپانی، لەو کۆبوونەوەیەدا کە نیو کاتژمێری خایادووە، کومان بە بۆسکێتسی ڕاگەیاندووە لە پلانەکانیدا هەیە، بەڵام بە شێوەی سەرەکی بەشداری پێ ناکات. مارکا ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە لە بری بۆسکێتس، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە پشت بە فرانکی دی یۆنگی هاونیشتیمانی دەبەستێت بۆ ئەو پێگەیە بە شێوەی سەرەکیی.

بەو پێیە بێت، یاریزنە تەمەن 32 ساڵانەکە هەمان ڕۆڵی دەبێت کە سەروەختی ڕاهێنەرایەتی ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی وەک یەدەک هەیبوو. دواتر بە هاتنی کیکی سیتین پێگە سەرەکیەکەی خۆی وەرگرتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button