ئیسپانیا

فەرمی: یاریزانێکی پێشووتری بارسا بوو بە یاریدەری ڕۆناڵد کومان

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی هێنریک لارسۆنی وەک یەکێک لە یاریدەرەکانی ڕۆناڵد کومان دەستنیشان کرد.

دوای ئەوەی کومان وەک ڕاهێنەری نوێ لەلایەن برساوە ڕاگەیەندرا بۆ شوێنگرتنەوەی کیکی سیتین، گۆڕانکارییەکان کە لە کۆبوونەوەی بۆردی یانەکە بڕیاریان لەسەر درا، لە جێبەجێ کردندان. لە نوێترینیشان، دەستنیشان کردنی هێنریک لارسن و ئەلفێرد شرێودەرە، کە ئەوەی یەکەمیان 2004-2006 درێسی بلاوگرانای وەک یاریزان پۆشیوە.

کومان و لارسن پێشتر لە ساڵەکانی نێوان 1995 تا 1997پێکەوە لە یانەی فاینۆرد یاریان کردووە.

هەرچی ئەلفرێد شرێودەرە، پێشتر ڕاهێنەری توێنتی و هۆفن هایم بووە، ماوەیەکیش وەک یاردەری ڕیاهێنەری ئایاکس بوو کە یانەکە گەشتە چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button