ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بۆسکیتس لە پێناو لیونێل مێسی قوربانی دەدات

یاریگا –

سێرجیۆ بوسکێتس دوا بڕیاری خۆی دا و بۆ وەرزێکی تر لە کامپ نو دەمێنێتەوە.

سێرجیۆ بوسکێتس یاریزانی ئیسپانی تەمەن 34 ساڵی بارسێلۆنا کە پێشتر دوای جێهێشتنی کەتەلۆنیا ئارەزووی خۆی بۆ یاریکردن لە خولی ئەمریکی و یانەی ئینتەر میامی دەربڕیبوو، لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین هەواڵ و دەنگۆ لەسەر داهاتووی ئەم یاریزانە بڵاوکرانەوە و ئێستا پێدەچێت بوسکێتس بیەوێت لە تیپە ئیسپانیەکە دا بمێنێتەوە.

پێگەی فووتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، سێرجیۆ بوسکێتس بەم نزیکانە بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی خۆیەوە ڕادەگەیەنێت ئەو یاریزانە بڕیاریداوە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بکات و بەنیازە لانیکەم ساڵێکی دیکە بمێنێتەوە.

وا دەردەکەوێت ئەگەری گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یانەی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا ڕۆڵی گەورەی هەبووبێت لە بڕیارەکەی بوسکێتسدا، کاپتنی ئێستای بارسا هیچ نیازێکی نییە بۆ ڕۆشتن، لانیکەم بۆ ئێستا.

بوسکێتس بۆ مانەوەی لە بارسێلۆنا دەبێت مووچەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام تەنها بە مەرجێک ئەو کارە دەکات کە مێسی ئامادەبێت بگەڕێتەوە و گرێبەستێک لەنێوان هەردوولادا کۆتایی پێبێت.

لیۆنێل مێسی تا ئێستا ئارەزووی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نیشان نەداوە، ئەگەر کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا چارەسەر بکرێن، وەرزی داهاتوو شانبەشانی سێرجیۆ بۆسکێتس لە پێکهاتەی بارسا لە نۆکامپ دەیبینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button