ئیسپانیا

بارسێلۆنا و ڕۆناڵد کومان لە پەیمانێکی نوێدا یەکیان گرتەوە

یاریگا- ئەمڕۆ بارسێلۆنا بە فەرمی ڕۆناڵد کومانی وەک ڕانهێنەری نوێ دەستنیشان کرد و پۆستەکەی لە ساتەوختێکی پڕ مشتومڕدا بەخشیە ناوبروا دوای دوورخستنەوەی کیکی سیتین لەو ئەرکە.

بە پێی ڕێککەوتنەکەی نێونانیان، ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە کە لەگەڵ قایل بوونی بە پۆستە نوێیەکەی، دەستبەرداری ئەرکەکەی بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، تا مانگی ۺەشی ساڵی 2022 بەردەوم دەبێت.

کومان لە یاریزانانی “نەوەی زێڕین”ی بارسێلۆنای سەروەختی ڕاهێنەرایەتی یۆهان کرۆیفە. ڕۆناڵد کومان لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەر یانە و هەڵبژاردەیەک، ئەوەی وەک مەرج جێگیر کردووە کە لە باری دەستپێشخەری بارسێلۆنا، ئەوا مافی ئەوەی هەبێت کە پۆستەکەی جێ بهێڵێت و بلاوگرانا هەڵبژرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button