ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەک بیر لە گواستنەوەی کاڤانی دەکاتەوە

یاریگا
ئێدینسۆن کاڤانی، گۆڵکاری ئۆروگوایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا جیابونەوەی لە یانەکەی یەکلایی کردووە و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

ماڵپەری FICHAJES SPRT بڵاویکردووە دوای یەکلایی کردنەوەی داهاتووی لەگەڵ یانەکەی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە لەلایەن چەند یانەیەکەوە هەوڵی گواستنەوەی بۆ دراوە و بەم دواییە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاش بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەی کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەگەڵ کەریم بێنزێما و ئێدین هازارد سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی یانەکەیان بکات.

کاڤانی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هاتووە و لە ئەگەری پەیوەندی کردنی بە هەر یانەیەک، ئەوا گرێبەستەکەی خۆرایی دەبێت تەنها یانەکە موچەیەکی پێ دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button