ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی ئینتەر میلان دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت

یاریگا
مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە ناوەڕاستکارەکەی نێرازۆری بەم دواییە رەفتاری سەیر و سەمەری هەبووە، ئەویش لە پێناو ئەوەی کە کارگێری یانەکەی دەستبەرداری ببێت و تاوەکو رادەیەکیش گەیشتووەتە ئامانجەکەی و کارگێری یانەکەی بریاریداوە کە دەستبەرداری بن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە خولی ئەڵمانیا یاریی بکات، چونکە بەم دواییە پۆستێکی هاوڕێیەکی لایک کردووە کە باسی لە چوونی بۆ خولی ئەم وڵاتە دەکات.

برۆزۆڤیچ ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل بە سەرخۆشی لەلایەن پۆلیسەوە مۆڵەتەکەی دەستی بەسەردا گیراوە، دواتر لە نەخۆشخانەیەکی شاری میلان بە هۆی ئەوەی پزیشکەکان چاودێرییەکی باشی هاوڕێیەکیان نەکردووە هەرای درووست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button