فه‌ره‌نسا

ڕەنگە بەهۆی پپێکانەکەیەوە، مباپێ یاری کۆتایی جام لەدەست بدات

یاریگانێت- لە ڕاهێنەنانەکنی دوێنێیاندا بۆ خۆئامادەکردن بۆ یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا، کیلیان مباپێ تووشی پێکان هات.

پێکانی ناوبراو لە ماسوولکەکانی پشتەوەی ڕانیدایە و ڕەنگە ڕێگربێت لەبەردەم بەشدارییکردنی لە یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا، بەوپێیەی هەر دوای تووشبوونی، دەستبەجێ ڕاهێنانەکانی جێهێشتووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمشەو یارییەکە ئەنجام دەدرێت لە نێوان یانەی ڕین و پاریس سان ژێرمان.

مبپاپێ ئەم وەرزە بە ئاستێکی نایاب دەرکەوتووە، بەشێوەیەک لە کۆی 40 یاری بۆ پی ئێس جی توانیویەتی 36 گۆڵ تۆمار بکات و 17 گۆڵیش دروست بکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button