ئه‌وروپائیسپانیا

هیچ یانەیەک بەرگریکارەکەی بارسێلۆنای ناوێت

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ئەم هاوینە چەندین گۆڕانکاری بکات و چەندی یاریزانێک بەرێ بکات، یەکێک لەو یاریزانانەش ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەڕەنسیە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بلاوگرانا دەیەوێت دەستبەرداری بەرگریکارە فەڕەنسیەکەی بێت، ئەویش بە هۆی ئەو پێکانە زۆرانە تووشێ دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک داوای ئەو یاریزانەی نەکردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو بە شێوەی خواستن روو بکاتە یانەیەکی دیکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بە هێز هەبوو کە یانەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیز و هەروەها رۆمای ئیتاڵی ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام ئەو دوو یانەیەش تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێکی لەمجۆرەیان نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button