ئه‌وروپائیتاڵیا

کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی زلاتان وەستاون

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، گۆڵکاری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دوای کۆتایی گرێبەستەکەی ئامادەیە جارێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام مەرجێکی قورسی هەیە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە گۆڵکارە سویدیەکە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و کارگێری یانەکەشی هەر زوو هەوڵەکانیان بۆ ئەم پرۆژەیە دەست پێکرد، بەڵام چەند رۆژێکە کارەکانی نوێکردنەوەی ئەو یاریزانە وەستاون، چونکە ئەو داوای موچەیەکی زیاتر لەوە دەکات کە یانەکەی پێشنیاز کردووە.

سکای سپۆرت زانیاری دەستکەوتووە رۆسێنەری ئامادەیە لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زلاتان، ساڵانە شەش ملیۆن یۆرۆ وەکو موچەی پێ بدات، بەڵام ئەو یاریزانە داوای حەوت ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button