چامپیۆنزلیگ

لێدانە سزاکان بۆ مانچستەر لەم وەرزە… بە ژمارە

یاریگا- یانەی مانچستەر یونایتد سوودمەندی یەکەمی نێو هەموو یانەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپایە لە ڕووی بۆ هەژمارکردنی لێدانی سزاوە.

شەوی ڕابردوو مان یو توانی کۆبنهاگن بەرەو یاریی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ تێپەڕێنێت دوای بردنەوەی بە گۆڵێکی خاوێن لە ڕکابەرەکەی کە برونۆ ێرناندێز لە ڕێگەی لێدانی سزاوە تۆماری کرد.

بەوەش، مان یو لەم وەرزەدا بۆ جاری 21هەم لێدانی سزای بۆ بێتە هەژمار کردن کە زیاترینە لە نێو سەرجەم یانەکانی هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا.

لە دوایین سێ لێدانی سزا، ئەنتۆنیۆ مارسیاڵ هێنەری بووە لە یارییەکانی مانچستەردا. هەروەها برونۆ فێرناندێزی پورتوگالیش توانیویەتی هەر حەوت لێدانەکە گۆڵ پێ بکات کە جێ بە جێی کردووە.

لەکۆی 21 پەناڵتیەکە، لێدەرانی توانیویانە 17 دانەیان گۆڵ پێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button