ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

بە نرخێکی خەیاڵییش، ئاسێنسیۆ ئامادە نەبووە ڕیاڵ جێبهێڵێت

یاریگانێت- مارکۆ ئاسێنسیۆی هێرشبەری لاوی ڕیاڵ مەدرید وا دەردەکەوێت تەواو ئاسوودەبێت لە یانەکەی، سەرباری کەمیی بەشدارییکردن و پێشکەشکردنی ئۆفەری گەورە لە یانەکانیترەوە.

بەگوێری قسەکانی هۆراشیۆ گاجیۆلی، بریکاری ئاسێنسیۆ، کە پێگەی Goalی وەرزشی بڵاوی کردۆتەوە، ساڵی ڕابردوو ئۆفەر بە بڕی 150 ملیۆن پاوەند و 180 ملیۆن پاوەند بۆ یاریزانەکە هاتووە، بەڵام نە مارکۆ خواستی جێهێشتنی ڕیاڵی هەبووە، نە یانەکەشی گوێیان بەو نرخانە داوە.

وتیشی یاریزانە لاوەکە هەمیشە ئامانجی یانە گەورەکان بووە لە ماوەی ڕابردوودا.ئاسینسیۆ بەشێوەیەکی کەم وەک سەرەکیی پشتی پێدەبەسترا لە ماوەی ڕابردوودا، سەبارەت بە دابەزینی ئاستیشیز بریکارەکەی ئەوەی بە دۆخێکی ئاسایی وەسف کرد و پاساوی هێنایەوە کە تەواوی تیپەکە ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان لەدەست دابووە.

دووپاتیشی کردەوە کە ئەو لە یانەکەی دڵخۆشە و ڕیاڵیش بەهەمان شێوە، سەرەڕای خواستی یانە گەورەکانیتر لەسەری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button