ئیسپانیا

فێران تۆرێس دبێتە شوێنگرەوەی ئاسێنسیۆ

یاریگا –

پێکانەکەی مارکۆ ئاسێنسیۆ بووە هۆی ئەوەی فێران تۆرێس وەک جێگرەوەی ئەو بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگهێشت بکرێت.

دوێنێ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نمایشێکی سەرسوڕهێنەری بەرامبەر هەڵبژاردەی جۆرجیا پێشکەش کرد و توانی لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 بە حەوت گۆڵ لە رکابەرەکەی بباتەوە.

لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا ئەم تیپە دەبێت لە چوارچێوەی هەمان پاڵەوانێتیدا یارییەکی تر بەرامبەر قوبرس ئەنجام بدات، هەروەها پلانیان ئەوەیە بە هەموو هێزی خۆیانەوە لەم یارییەدا یاری بکەن بۆ ئەوەی نیشان بدەن کە رکابەرێکی بەهێزن بۆ پاڵەوانێتییەکە.

بە پێی راپۆرتیکی پێگەی SPORT، پێکانەکانی دانی ئۆلمۆ و مارکۆ ئاسێنسیۆ دۆخی هێرشبردنی ئەو تیپەی کەمێک قورس کردووە بۆ راهێنەری ئەم هەڵبژاردەیە، ئێستاش بڕیاریداوە جێگرەوەیەک بانگهێشت بکات بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی ئەم دوو یاریزانە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

فێران تۆرێس، کە لە سەرەتای وەرزەوە ئەستێرەیەکی گرنگ بووە لەگەل یانەی بارسێلۆنا و ئاستێکی نایابی لە رکابەرییەکانی ئەم تیپە لە لالیگا پێشکەش کردووە، ئێستا دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخساوە کە تواناکانی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا نیشان بدات، و پێکانەکەی ئەو دوو یاریزانە لە بەرژەوەندی ئەو بووە.

یاریزانەکە هیواخوازە بتوانێت لە بەرامبەر قوبرس دا ئاستێکی باش پێشکەش بکات تاوەکوو دێلافوێنتێ رازی بکات کە ناوی خۆی بخاتە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی لە پاڵەوانەتییەکانی تر دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button